گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەسەر سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا راگەیاند

پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا لەسەر سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا دەنوسێت بارزانی لەو سەرانەدا تەنیا نوێنەرایەتی خۆی دەكات.

هۆشیار عەبدوڵا لە بەیاننامەكەدا كە بەزمانی عەرەبییە دەڵێت: بارزانی ماوەی سەروکایەتیەکەی کۆتاییهاتوە و لەو سەردانەیدا بۆ بەغداد نوێنەرایەتی خۆی و حزبەکەی دەکات نەک خەڵکی کوردستان .

لەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: تاکە دەزگای شەرعی کە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بکات پەرلەمانی کوردستانە کە بە بریاری بارزانی پەکخراوە . بارزانی لە ماوەی رابردودا نەک نەیتوانیوە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد باش رابگرێت بەڵکو هۆکار و سەرچاوەیەکی کێشەکان بوە" .

هۆشیار عەبدوڵا هەروەها رایدەگەیەنێت "ئەلعبادی کە بەردەوام حکومەتی هەریم بە ناشەفاف تۆمەتبار دەکات چاوەرێیی ئەوەین مەلەفی نەوت و کێشەی موچه یەکلا بکاتەوە و بەرپرسیارێتی ئیتحادی خۆی جێبەجێ بکات ؛ئەگەرنا چیتر بە دیار بێموچەیی خەڵکی کوردستانەوە دانانیشین و هەموو رێوشوێنێکی رقابی پەرلەمانی لە بەرامبەریدا دەگرینه بەر ..".

بەیاننامەكە لەكاتێكدا كە بڕیارە مەسعود بارزانی بە هاوڕێیەتی ژمارەیەك بەرپرسی حیزبەكان سەردانی بۆ پرسی نەوت‌و موسڵ سەردانی بەغدا بكات. (زیاتر بخوێنەرەوە)



PM:02:12:28/09/2016