حکومه‌تی ئاکه‌په شەوی رابردوو په‌خشی ١٠ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ڕاگرت، که زۆربه‌یان سه‌ربه کورده‌کانن و شه‌شیان به زمانی کوردیی کرمانجی و زازاکی په‌خشیان ده‌کرد.
ئاژانسی هه‌واڵی دیجله، بڵاویکرده‌وه" حکومه‌تی ئاکه‌په له چوارچێوه‌ی یاسای باری نائاسایدا په‌خشی ١٠ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی له مانگی ده‌ستکردی تورکساتدا ڕاگرتوه".
ئەو ئاژانسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات حکومه‌تی تورکیا ڕاگرتنی ئه‌و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیانه‌ی له ژێر ناوی "تێکۆشان له دژی کوده‌تا" ئه‌نجامداوه و ئه‌و که‌ناڵانه‌ش که‌ناڵه‌کانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنن.
به‌پێی بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی تورکیا که‌ناڵه‌کانی حه‌یات سه‌س تیڤی، ئازادی تیڤی، ژیان تیڤی، وان تیڤی، ته‌له‌فزیۆنی ١٠ و زارۆک تیڤی که به زمانه‌کانی کوردیی کرمانجی و زازاکی په‌خشیان ده‌کرد و له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران، داخراون.
به وته‌ی به‌رپرسانی به‌شێک له‌و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیانه، ڕاگرتنی په‌خشه‌کانیان له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌ی باڵای ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی تورکیا و له چوارچێوه‌ی کارکردن به یاسای باری نائاسایدا بووه.
به‌پێی ئاماره‌کان له دوای کوده‌تاکه‌وه، حکومه‌تی تورکیا له چوارچێوه‌ی یاسای باری نائاسایدا سێ ئاژانسی هه‌واڵ و ١٦ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ٢٣ ڕادیۆ و ٤٥ ڕۆژنامه و ١٥ گۆڤار و ٢٦ی خانه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی داخستوه.