نوێنەری خۆپیشاندەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بە وەڵامەکانی حکومەتی هەرێم رازی نەبوو کە لەرێگای پارێزگارەوە پێیانڕاگەیەندراو سبەی دەست بە بایکۆتکردن و خۆپیشاندان دەکەنەوە.
بە مەبەستی گەیاندن وەڵامەکانی حکومەتی هەرێم بە نوێنەری خۆپیشاندەران، ئەم ئێوارەیە سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت لەگەڵ ئەو نوێنەرانە کۆبوەوەو لەدوای کۆبوونەوەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" بڕیاردراوه دابه‌شكردنی مووچه بكرێت به مانگانه و كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانیش دیاری بكرێت".
لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا کە لەبینایەی پارێزگاری سلێمانی سازکرا، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند " ئەنجومەنی وەزیران بڕیارییاندا بڕی ٦ ملیار دینار بۆ مامۆستایان دابین بکات و بڕیاریٍشیانداوە مانگانە موچەی فەرمانبەران بدات".
هەروەها وتی "لەسەدا ٤٠ی ئەو پارەیەش کەبڕیاردراوە دابین بکرێت بۆ شاری سلێمانی دەبێت".
پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت ئەوەشی وت "داوامان کردووە دەسەڵاتمان بکەن بۆ زیادکردنی داهاتی پارێزگا".
سەردار قادر ئەوەشی وت "ئەنجومەنی وەزیران داوایانکردووە چاویان بە نوێنەرانی خۆپیشاندەران بکەوێت".
هەروەها وتیشی "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە قەرزەکانی سەر فەرمانبەران دوابخات".
نوێنەری مامۆستایانی نارازی بەمیدیاکانی راگەیاند "وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕه‌زای باوه‌ڕمان به وه‌ڵامی حكومه‌ت نیه بۆ مامۆستایان و رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له به‌رده‌م په‌ره‌وه‌ده‌ی رۆژئاوا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و زه‌نكی بایكۆت لێده‌ده‌ن".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ناڕازیی خه‌ڵكیش رایانگەیاند "ئێمه به‌هۆی باوهڕنهبوونمان به وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌ت له چالاكییه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامده‌بین".
نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی باجه‌كانی سلێمانیش رایگه‌یاند: "وه‌ك كۆمه‌ڵگای باجه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له بایكۆت چونكه چوار داواكارییەکایان جێبه‌جێنه‌كراوه".
پێشبینی دەکرێت سەرلەنوێ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەوزو شین جارێکی تر دەستبکەنەوە بە بایکۆتکردن دەوام و مانگرتن و خۆپیشاندان.