لە هەولێر و دهۆک‌ دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە
لە سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆت دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ لە قوتابخانەکانی هەولێر و دهۆک دەرگای قوتابخانەکان بەرووی قوتابیاندا کرایەوە، لەسلێمانی و هەڵەبجەش زەنگی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لەسەر شەقام لێدراو بایکۆت دەستیپیکرد.

لە هەولێر لە شارۆچکەی مەخمور د. پشتیوان سادق لە کاتی لێدانی زەنگی قوتابخانەیەکدا وتی " ئەمڕۆ لە کوردستان زیاتر ١٢٠ هەزار قوتابی و خوێندکاری نوێ پەیوەندی بە پۆلی یەکەمی بنەڕەتیەوە دەکەن".

ئەو وتیشی" سەربازی ئەو قەیرانە داراییەی لەهەرێمدا هەیە، کتێبی تەواومان بۆ ئەمساڵی خوێندنی قوتابیان چاپکردووە".

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بایکۆتکردنی مامۆستایانی دەڤەری سلێمانی بەردەوام نابێت و ئەم هەفتەیە کۆتایی دێت و دەست بەدەوام دەکرێتەوە، وتیشی" ئەوان لەگەڵ ئیدارەی خۆجێتی سلێمانی و مامۆستایاندا بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ بۆ دەستکردنەوە بەدەوام".

لەلایەکی ترەوە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بایکۆتکردنی دەوام دەستیپێکردوو و لە سلێمانی لە شەقامی سالم لەبەر دەم پەروەردەی رۆژئاوا زەنگی بایکۆتکردنی دووام لێدراو ژمارەیەکی بەرچاو لە مۆستا لەو شەقامە گردبوونەتەوەو رێگا سەرەکیەکەیان گرتووە. هەرەوەها لە هەڵەبجەو گەرمیان و راپەرینیش هەمان شێوە بایکۆتکردنی دەوام دەستی پێکردووە.

حکومەتی هەرێم رۆژی ٩/٢٩ لە کۆبوونەوەی خۆیدا تەنها بڕیار دراوە ٦ ملیار دینار تەرخان بکات بۆ بواری پەروەردە، بەپێی ئەو زانیاریانەش بڕێک پارەی کەم بۆ هاتوچۆی مامۆستایان خەرج دەکرێت. 



AM:10:23:01/10/2016