یەکێتی نیشتمانی کوردستان، باڵی هێرۆ ئیبراهیم ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی جۆرەکانی فۆرچنەر و پراۆد و راڤەی بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی دەکڕێت.
لەچەند رۆژی رابردوودا باڵی دەسترۆشتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بەباڵی هێرۆ ئیبراهیم ناسراوە، ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی یەکێتی کڕیووە کە پێشتر ئۆتۆمبیلیان لەلایەن یەکێتیەوە بۆ دابین نەکراوە.
ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە بۆ ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کڕدراون، جۆرەکانی پرادۆ و راڤەو فۆرچنەرن و نرخی هەریەکێکیان لەنێوان ٢٥ هەزار دۆلار تا ٤٠ هەزار دۆلاردایە.
لەسەر ئەو پرسە ڕێكهوت زهكی سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بەماڵپەڕی سنور میدیا راگەیاندووە کە هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە " ههموو ئهندامهكانی ئهنجومهن ئۆتۆمبیلیان بۆدابین كراوه لهلایهن ئیدارەی گشتی و ئۆتۆمبیلهكان مۆڵكی یهكێتییه ".