هەواڵێکی خۆش بۆ هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان


بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی ڕایگەیاند دابەشکردنی بەشە خۆراکی (بایعی) لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و وتیشی کە پارێزگای سلێمانی لە پێش سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوەیە.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە ماڵپەڕی خەڵکی ڕاگەیاند لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕی هەزار تۆن برنج گەشتووەتە كۆگاكانی سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.

ڕاشیگەیاندووە "جگە لە برنج هیچ خۆراكێكی دیكەمان بە دەست نەگەشتووە وەك ڕۆن و شەكر، هەر كاتێكیش بەشەخۆراكی هاوڵاتیان بگاتە كۆگاكانمان دەست بە دابەشكردنی دەكەین".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە " دابەشكردنی شەكر لە مانگی چوارداین، ڕۆن لە مانگی سێ و برنج لە مانگی دوو، سلێمانیش لە پێش هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان".



PM:08:48:01/10/2016