باڵی " ناوەندی بڕیار" بەشداری کۆبوونەوەی گۆڕان و یەکێتی نەکرد

باڵی " ناوەندی بڕیار " ی یەکێتی کە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح نوێنەرایەتی دەکەن بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی گۆڕان و یەکێتیان نەکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە باڵی ناوەندی بڕیار بە سپی راگەیاند" ئەو کۆبوونەوەیەی ئێستا لە نێوان گۆڕان و باڵی هێرۆ ئیبراهیم لە بینایەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپیکردووە تەنها باڵی هێرۆ ئیبراهیم بەشداری تێدا کردووە".

هەرچەندە دوێنی وا بڕیار بوو گۆڕان لەگەڵ هەردوو باڵی کۆسرەت رەسوڵ و هیڕۆ ئیبراهیم کۆبێتەوەو لەبەرئەوەی باڵێکیان ئامادەنەبوون بەشداربن دواخرا، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە بەبێ باڵی " ناوەندی بڕیار بەڕێوە چوو".

نوێنەری باڵی "ناوەندی بڕیار" کە قادر حەمە جان لە لیژنەی بالآی نێوان گۆڕان و یەکیتیدا بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە.


PM:12:01:02/10/2016