كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی یەكێتی (باڵی هێرۆ ئیبراهیم)و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بارودۆخ‌و قەیرانی هەرێم، لەسلێمانی كۆتایی پێهات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و رێكه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوولا كرا, هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كه و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می تاوتوێ كرا.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی قه‌یرانی سیاسی و دارایی هه‌ڵسه‌نگێندراو جه‌خت له‌سه‌ر باشكردنی گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان كرایه‌وه.
لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لە: هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و ئاسۆ مامه‌ند و قادر عه‌زیز و شۆڕش ئیسماعیل، له یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌شداربوون، هه‌روه‌ها له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌ریه‌كه له عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود و شۆڕش حاجی و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و جه‌مالی حاجی محه‌مه‌د و ئیسماعیل نامیق به‌شداربوون".
پێشتر سپی بڵاویكردەوە كە باڵی "ناوەندی بڕیار" كە لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ‌و بەرهەم ساڵحەوە سەرپەرشتی دەكرێت بەشداری كۆبوونەوەكە نەبوون.
(زیاتر بخوێنەرەوە)