بەفەرمی مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند لەم ھەفتەیەدا موچەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

مەغدید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم بە SNNی ڕاگەیاندووە"ئێمە ئامادەکاری تەواومان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کردوەو بەلیستیش ناوی ١٠٨ ھەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتمان بۆ وەزارەتی دارایی بەرزکردۆتەوە".

هەروەها دەشڵێت"بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئێمە کەوتون، لەم ھەفتەیەدا موچەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت".

هەروەها ئەو ماڵپەڕە بڵاویکردووەتەوە موچەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانیش دوجۆرە، بەشێکیان ٩٠ ھەزار دینارەو بەشێکی دیکەشیان موچەکەیان بڕی ٦٠ ھەزار دینارە،

هاوکات قودسی عەلی قادر، سەرۆكی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "ڕۆژی دووشەممە 10ی تشرینی یەكەم موچەی مانگی ئابی 2016ی كەمئەندامانی سەنگەری سەر بە هێزەكانی 70 و 80 و كەمئەندامانی سەردەمی شەڕی داعش دەبەشدەكرێت".



PM:07:04:04/10/2016