خۆشترین هەواڵ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان

وتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند کێشەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم چارەسەر دەکرێت.

سەعد حەدیسی وتبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەی نێوان بارزانی و عەبادیدا هەردوولا بەشێوەیەکی کۆتایی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان ڕێککەوتوون.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەیەک لە پسپۆرانی هەردوولا گفتوگۆ لەسەر بەشە بودجەی هەرێم دەکەن و پشکی هەرێم لە بودجەدا رەوانە دەکرێت.

هەروەها دەشڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی و عەبادی لەسەر دوو پرس رێککەوتوون کە یەکێکیان پرسی شەڕی موسڵە و دووەمیشیان، چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوت و پشکی هەرێمە لە بودجەی گشتی عێراقدا"



PM:07:49:04/10/2016