سووپای پاسداران: ١٢ پێشمەرگە کوژران


سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لەئەنجامی پێكدادانی نێوان هێزێكی پێشمەرگەو سوپای وڵاتەكەی 12 پێشمەرگە كوژراون، تا ئیستاش هیچ لایەنێکی رۆژهەلآت پشتڕاستینەکردۆتەوە.

میدیاکانی ئێران لەزاری موحەمەد خاكپوور فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران بلآویان کردەوە "لە ناوچەی سنووری كرماشان شەڕو پێكدادان بەرپا بووەو لەئەنجامیشدا ژمارەیەك پێشمەرگە كوژراون". تا ئێستا هیچ لایەنێکی کوردی روونکردنەوەی لەسەر ئەو رووداوە نەداوە.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت"، پێكدادانەكە لە ئێوارەی دوێنێ‌ بەرپا بووەو چەند كاتژمێرێك بەردەوامی هەبووەو لەنزیك سنوورەكانی عێراق بووەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لایەنی كەم (12) پێشمەرگە كوژراون و سێ‌ پاسداریش برینداربوونە، ڕێژەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنیش دەستی بەسەردا گیراوە".



PM:12:09:05/10/2016