هەواڵێکی خۆش بۆ خەڵکی کوردستان

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند وەزیری نەوتی عێراق بڕیاریداوە نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزیە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاوینەی ڕاگەیاندووە " داوامان لەوەزارەتی نەوتی عێراق كرد كە بۆ وەرزی زستان نەوت بۆ پارێزگاكانی هەرێم، بنێرێت.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەدیدارێكمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق بڕیاریدا نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێم، بنێرێت".



AM:11:40:06/10/2016