یەكگرتوو كشانەوەی خۆی لەحكومەت رادەگەیەنێت..
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر خواستەكانی خەڵك جێبەجێ نەكرێت، كشانەوەی خۆیان لە حكومەتی هەرێم رادەگەیەنن.
ئەمرۆ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: هه‌موو هاتنه ناوه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و پێویسته سه‌ربه‌خۆیی خاكی خاكی هه‌رێم بپارێزرێت.
سه‌باره‌ت به پرسی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش وتی: هیچ پاساوێك نیه بۆ كارا نه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان. پێویسته به زووترین كات كارا بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین كه په‌رله‌مانی كوردستان مه‌رجه‌عیه‌تی پرسه چاره‌نووسازه‌كان بێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی راشیگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆببنه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌گه‌ر بزانین خواسته‌كانی خه‌ڵكمان پێ جێبه‌جێ ناكرێت، بێگومان كشانه‌وه‌ی خۆمان له حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام له ئێستادا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ چارسه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان.
PM:03:30:09/10/2016