شاجوانی کوردستان بەم وێنەیە هەودارانی سەرسام کرد

ژالیا سیروان شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بە جوانییەکەی هەمووانی سەرسام کردووە و وەڵامی ئەو کەسانەش دەداتەوە کە پێیان وایە جوان نییە


ژالیا سیروان، شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016، لە بەرنامەیەکی ڕووداودا رایگەیاند "وەکو سێیەم شاجوانی کوردستان، ئەمە بۆ من پرۆسیەکی زۆر گرنگە، هیوادارم خەڵک پێش رووداوەکان نەکەوێت، هیواداریشم بەو کارانەی دەیکەم لەلای خەڵک جوان بم، نەک ئێستا کە هیچ شتێک رووینەداوە".

ژالیا سیروان سەبارەت بەو کەسانەی پێیان وایە جوان نییە دەڵێت "بەڕاستی ئێمە کاری باش و پڕۆژەی باشمان پێیە، رەنگە بڵێن ئەمە شایەنی نییەو جوان نییە، هەمووتان دەڵێن جوانی رووخسار مەرج نییە، مادام مەرج نییە، هیوادارم پڕۆژەکان و بەرنامەکان ببینن، ئەوکات بڕیار بدەن".

هەروەها سەبارەت بە پرۆژەکانیشی وتی "هاوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان دەبم، لە رێگەی هاوکاریکردنی خێزانەکانیان، بە پشتگیریکردن و بەردەوامبوون لەگەڵیان دەبینە پاڵنەر و تەواوکەری رێگەی ئەوان، ئەوەی ئێمەش دەیکەین، ئەنجامی رەنج و ماندوبوونی ئەوانە".

لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەدا مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ١١ کچ کێبڕکێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی شاجوان و ژالیا سیروانى ته‌مه‌ن ٢٠ساڵ كه‌ له‌ دایكبووى شارى سلێمانی‌بووه‌ خاوه‌نى نازناوى شاجوان بۆ ساڵى ٢٠١٦

.



PM:07:10:09/10/2016