هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان نیشان داوە.

ئەمڕۆ حاکم سەرحان سلێڤانەیی، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرۆک وەزیرانی عێراق دووبارە جەختی لەوە کردووەتەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا بەغدا چاوەڕوانی ئەو شاندە هونەرییە دەکات کە بڕیارە لە کوردستانەوە بڕوات و لەوێ لەسەر جۆری وردەکاریی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بکەن".



PM:12:58:10/10/2016