هودا خەلیل بەتوندی وەڵامی مەلا مەزهەر دەداتەوە‌

كچە ڕاگەیاندنكاری كورد هودا خەلیل لەڕێی ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەڵامێكی توندی مەلا مەزهەر دەداتەوە‌و بە بێقیمەت وەسفی دەكات.

پاش ئەوەی مەلا مەزهەر خوراسانی، مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر لەوتەیەكەدا لەمینبەری مزگەوت سوكایەتی بە  ژالیا سیروان، شاجوانی كوردستان كرد‌و بە مەیمون وەسفی كرد، (وتەکانی مەلا مەزهەر بخوێنەوە) كچە راگەیاندنكاری كورد، هەودا خەلیل دەڵێت "جەنابی مەلا تۆ مەیمونی یان شا جوان؟".

هودا دەنوسێت: سەیره پیاویك خۆی به زانای ئایینی بزانیت و پر به دەمی هاوار بكات شاجوانی كوردستانه مەیمونیكه و له كورد بۆته بەلا، من وەلامم پیه بۆت و دەیسەلمینم كامتان مەیمونه كلكدارەكەن، بەریزم تۆ نەبوویت له هەلبژاردن بۆ پاره دەرگات له مەلبەندی ٣ ی یەكیتی نیشتمانی گرتبوو چەقەنەت بۆ لیدەدا، ئەی ئەوه له مواصفەفاتی مەیمونی تیر مۆز ناچیت!!.

هەروەها دەڵێت:  تۆ نەبوویت بۆ شلە و برنج و گۆشت گۆرانیت بەسەر دا هەلدەگوت، تۆ نەبوویت به گالته جارییەوه دوعات بۆ خەلك دەكرد و سوكایەتیت به ئایینەكەت دەكرد، بۆیه جاریكی تر هەستی خەلك بریندار مەكه و ناشیرین و جوان بیت شاجوان كاری تۆ نیه به مەیمون وەصفی بكەیت.

هودا خەلیل لەكۆتاییدا دەنوسێت: ئەو مەلایەی مەیموونی پێ ناشیرینە دەبێ رەخنە لەو کەسە بگرێ کە مەیموونی وا ناشیرین دروست کردووە| ئەو بێقیمەتە ئەگەر ئیمانی بە خوا هەبایە نەدەبوو بە سووکایەتی بە خوڵقێنراوێکی دەستی خوا بکا< لێرەدایە دەرکەوت مەلا بڕوای بە خوا نییە.




PM:01:13:10/10/2016