به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند " به‌هۆی شكاندنی بۆری ئاوی دووكان سلێمانی هێڵی دووه‌م
زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن"
ئامانج جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی شكاندنی بۆری ئاوی دووكان سلێمانی
هێڵی دووه‌م له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی كاره‌بایی قوله‌ره‌یسی له‌لایه‌ن كۆمپانیای
شاندز كه كاری دانانی تاوه‌ری كاره‌با ده‌كات بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی
شاری سلێمانی بێ ئاو ده‌بن".
لەو ڕاگەیەندراوەی کە
بڵاویانکردووەتەوە هاتووە "ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌ی قڕگه و قه‌زاو
ناحیه‌كانی پیره‌مه‌گرون و حه‌وزی بازیان و چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش بێ ئاو ده‌بن".
هەروەها داواش لە هاوڵاتیان دەکات ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن تا چاكردنه‌وه‌ی
بۆریه‌كه