باوەڕناكەیت چەند كەس لە جیهاندا هەوای پیس هەڵدەمژێت

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ژمارەیەكی زۆری دانشتوانی جیهانی هەوای پیس هەڵدەمژن، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیان دەبێت.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە هاوكاری زانكۆی باس لە بەریتانیا ڕاپۆرتێكی نوێ لەسەر پیسبونی هەوا ئامادەكردووە و ئاشكرای دەكات ئاستی پیسبونی هەوای جیهان گەشتۆتە ڕێژەیەكی مەترسیدا بەجۆرێك لە كۆی 10 كەس نۆیان هەوای پیس هەڵدەمژن. 

بەپێی ڕاپۆرتەكە %92ی دانیشتوانی جیهان لەو ناوچانەدا دەژین كە هەوایەكی پیسیان هەیە،بەجۆرێك لەو شوێنانە ڕێژەی گەردیلە پاكژەكان لە هەوادا كەمترە لەو پێوەرەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دایناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە ئەو گەردیلانەی كە لە هەوای پیسدا هەن چەند جۆرێكی جیاوازن، ئەوانیش بریتین لە كبریتات و نیترات و كاربۆنی ڕەش كە زیانێكی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و لەگەڵ هەڵمژینی هەوادا دەچنە قوڵای سییەكانەوە و توشی چەند نەخۆشییەكی جیاوازیان دەكەن.



PM:04:43:12/10/2016