کتێبخانەی سلێمانی یادی ٧٢ ساڵەی دەکاتەوە

لە رێگای کردنەوەی پێشەنگایەکی کتێبەوە، کتێبخانەی سلێمانی یادی ٧٢ ساڵەی تەمەنی خۆی دەکاتەوە.

ئالان رەووف بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا رایگەیاند" سبەینێ ١٠/١٣ لە یادی کردنەوەی کتێبخانەی سلێمانی پێشەنگایەکی کتێب بە بەشداری چەند دامەزراوەی چاپ و بڵاوکردنەوە دەکەینەوەو تا ١٠/٢٠ بەردەوام دەبێت".

ئالان رەووف ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بە مەبەستی هاندانی خوێندنەوە لەم بارودۆخە خراپە ئابوریەدا پێشەنگاکە نرخی کتێبەکانی بە رێژەی لە ٥٠% داشکاوە.

کتێبخانەی گشتی سلێمانی کە سیمبولێکی رۆشنبیری شاری سلێمانییە ٣١-١٠-١٩٤٤ دامەزراوە.

ئەم کتێبخانەیە، رۆزی ١٣-١٠-١٩٤٤ دامەزراوە، سەرەتا لە گەرەکی سابونکەران بووە. بۆ دامەزراندنی پیرەمێرد لە رۆژنامەی‌ ژیندا بانگەوازی کردنەوەی کتێبخانەکەی کردووە. لەسالی ١٩٦٤ دا ئەم بینایەی ئیستا دروستکراوە، بۆ قۆناغی ئەوسەردەمە زۆر باش بوو، بەلام باش ئەوەی شاری سلێمانی وەک بایتەختی رۆشنبیری گەشەی سەندووەزانکۆو جەندین بەیمانگاو دەیان قوتابخانەو خویندگای تیا دامەزراوەو جەندین دەزگای رۆشنبیری تیادا دروستکراوە، بیناکە تازەکرایەوە.



PM:04:49:12/10/2016