مەلا نادر: دوورخستنەوەم لە وتاربێژیی شەڕی كۆنەقینە

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لەشاری هەولێر ژمارەیەك مامۆستای ئایینی دژی بڕیارێكی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە دوورخستنەوەی مەلا نادر كانی كوردەیی گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازدا.

لەگردبونەوەكەدا كە لە نزیك مزگەوتی رەشاد موفتی سازدرا، مامۆستایانی ئایینی داوایان كرد كە دەسەڵات بەو بریاردەبچێتەوە و لادانی مامۆستایانی ئاینی چارەسەری قەیرانەكان ناكات.

لەگردبونەوەكەدا ئەومامۆستایانە ڕاگەیەنراوێكیان خوێندوە و مامۆستا نادر كانی كوردەیش رایگەیاند لادانی ئەو شەری كۆنە قینەو هیچ پەیوەندیەكی بەو بابەتەوە نیە كە وەزارەتی ئەوقاف باسی كردوە كە گوایە بەهۆی تەكفیركردنی عەبدورحمان سدیقەوە بوبێت.





PM:04:00:13/10/2016