بۆچی ئۆباما لە کاتی تەوقەکردندا هەڵقەی هاوسەرگیریەکەی دادەکەنێت

سەرۆکی گەورەترین ولآتی جیهان، ئۆباما پێش چوونە ناو خەڵک و تەوقەکردن لە گەڵیاندا هەڵقەی هاوسەرگیریەکەی لە دەستی دادەکەنێت و دەیخاتە گیرفانیەوە.

چەند جارێکە فۆتۆگرافەران وێنەی ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا دەگرن پێش چوونە ناو جەماوەرەوە هەڵقەی هاوسەرگیریەکەی لە دەست دەردەهێنێت و دەیکاتە گیرفانییەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو هەڵقەیە لای ئۆباما گرنگی مادی و مانەوەیشی هەیە.

سێ شەممەی پێشوو لە هەرێمی کارۆلیا لە فرٶکەخانەی ئەو هەرێمە دوای ئەوەی ئۆباما بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکای کرد، ئۆباما وەک هەموو جارەکانی تر پێش ئەوەی بچێتە ناو خەڵکەکەوە هەڵقەکەی دەرهێناو خستیە گیرفانیەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا پشتڕاستبوونەتەوە لەسەر ئەوەی ئۆباما بۆیە ئەو کارە دەکات تا هەڵقەکەی نەدزرێت.

ئەو میدیایانە دەڵێن" سەرۆکی گەورەرین ولآتی دیناش بە ئاگاداریەوە ئاگای لە شتەکانی خۆی دەبێت".
 


AM:10:21:14/10/2016