داعش ڕێگایەکی "سەیر" بۆ شەڕکردن بەکار دەهێنێت

داعش ئامادەکاری دەکات بۆ شەڕی موسڵ و لە کارێکی سەیردا مریشک و دووپشک بۆ شەڕکردن بەکار دەهێنێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕووداو "چەكدارانی داعش زۆر تەنگەتاوبوون لەو هێرشە گەورەیەی بڕیارە بکرێتە سەریان بۆ هەتاهەتایی لە موسڵ دەرپەڕێندرێن، لە پەلەقاژەی مەرگدا چەکدارانی داعش پەنا بۆ شێوازی نوێی شەڕکردن دەبەن، بەڵام فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دڵنیایی دەدات هەر هەوڵێکی داعش بێهودە دەبێت و، لە موسڵ تەمەنی داعش لە دوایین رۆژەکانیدایە"

ئەو میدیایە باس لەو ڕێگایانە دەکات کە داعش بەکاری دەهێنێت کە بەم شێوەیەیە: · بەکارهێنانی دووپشک لە رێگەی مووشەکهاوێژکانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمنییەکان.
· بۆمبڕێژکردنی مریشک و ئاراستەکردنیان بەرەو سەنگەرەكانی هێزە ئەمنییەکان.

· بۆمبڕێژکردنی بووکەڵە و یاری منداڵان.

· بەکارهێنانی مەنجەنیق، بوتڵی غاز، ئۆکسجین و کلۆر بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان.

· بەکارهێنانی منداڵانی خۆکوژ لە رێگەی پشتێنەی بۆمبڕێژکراو، بە نموونە ئەو منداڵەی لە کەرکووک دەستگیرا کە بەنیازبوو خۆی بتەقێنێتەوە.

· بەکارهێنانی گازی خەردەل.

· بەکارهێنانی تانکەری سووتەمەنی بۆ رووبەڕبوونەوەی پێشڕەوی هێزە ئەمنییەکان.

· بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو.

· بەکارهێنانی کیسی پلاستێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر شێوەی باڵۆن و هەڵدانیان بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە.



AM:07:50:16/10/2016