ڤیدیۆ...جیهان هاشم پشتگیری پێشمەرگە دەكات و هەڕەشە لە داعش دەكات

جیهان هاشم كچە چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە جلی سەربازییەوە دەردەكەوێت و پشتگیری پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەكات.

جیهان هاشم لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام گرتەیەكی ڤیدیۆی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بە جلی سەربازییەوە دەردەكەوێت، ئەمەش وەك پشتگیرییەك بۆ هێرشەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕزگاركردنی موسڵ لە دەستی داعش.

جیهان لە سەرەتای گرتەكەدا بە زمانی عەرەبی پشتگیری سوپای عێراق دەكات و هەڕەشە لە چەكدارانی داعیش دەكات گەر جارێكی دیكە بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی پێشتر لێیبوون.

دواتر ئەو كچە بە زمانی كوردی پەیامێك ئاڕاستەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات و دەڵێت "پێشمەرگە 10 جار خۆشم دەوێت، 10 جار ماچتان دەكەم".



PM:02:32:18/10/2016