"سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ یونسکۆ ٢٠ رۆژ دەدات بە سلێمانی"

لە کۆبوونەوەی دوێنێی پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت لەگەڵ چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی، مەترسی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە رەنگە خوێندنی ئەمساڵ لەلایەن یونسکۆوە رەتبکرێتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەگەڵە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نوێنەرانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە بینایەی پارێزگار سازیکردبوو، سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت لەو کۆبوونەوەیەدا وتبووی " یونسکۆ ئاگاداریان کردووینەتەوە ئەگەر لە ماوەی ٢٠ رۆژدا کێشەکانی پەرورەدە چارەسەر نەکرێن و دەرگای قوتابخانەکان نەکرێنەوە، ئەوا خوێندنی ئەمساڵ بەپێی پێوەرە زانستیە نێودەوڵەتییەکان هەژمار ناکرێت".

هەژمار نەکردنی ئەساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ واتە بەفیڕۆچوونی یەک ساڵی خوێندکاران و مانەوەیان لە پۆلەکانیاندا.

وەزارەتی پەروەردە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی لە هەرێمی کوردستان لە ٩/١٥ دواخست بۆ ١٠/١ لەو رۆژەشەوە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بەهۆی بایکتی مامۆستایانەوە دەرگای قوتابخانەکان نەکراونەتەوە. 


PM:05:35:18/10/2016