بە وێنە.. لە هێرشی ئەمڕۆی پێشمەرگەدا چوار رۆژنامەنووس بریندار بوون

لە کاتی رووماڵکردنی هێرشی پێشمەرگەدا بۆ سەر چەکدارانی داعش، چوار رۆژنامەنووسی دوو کەناڵ برینداربوون.

ماڵپەڕی کوردیو کە ماڵپەڕی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ پێنج شەممە و چوارەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی موسڵ چوار رۆژنامەنوسی كورد كە هاوشانی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگدابوون بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندرا بوون".

ئەو ماڵەپەڕە ئاماژە بۆ ناوی رۆژنامەنووسە بریندارەکان و کەناڵەکانیان دەکات " یاسر عەبدولرەحمان پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی سپێدە و، هاجەر محەممەدی وێنەگرو، ئاریان بەرواری پەیامنێری تەلەڤزیۆنی وار و وێنەگرێكی ئەو کەناڵە".
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارەم رۆژی هێرشی هێزی پێمشەرگەو داعش بۆ سەر ناوچەکانی باکورو رۆژهەڵات و باشووری شاری موسڵ دەستی پێکردو ئەمڕۆ پێشمەرگە تا ئێستا شەش گوندی لەوە دەڤەرە رزگارکردووە. 



PM:12:37:20/10/2016