لە هێرشی داعش بۆ سەر شارۆچکە دوبز ١٢ کارمەندی کارەبا شەهیدبوون
لەهێرشی چەکدارانی داعش بەیانی ئەمڕۆ ١٠/٢١ بۆ سەر وێستگەی کارەبای دوبز ١٠ کارمەندی وێستگەکە شەهیدبوون و ٣ خۆکوژیش کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لە شاری دوبزەوە بە سپی راگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر وێستگەی کارەبای دوبز لە نێو شاری دوبز، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٠ کارمەندی وێستگەکە کە بە رەگەز عەرەبن کوژران و ١٢ ش بریندار بوون".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لەو هێرشەدا کە ئێستا بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە سێ چەکداری داعش کوژراون.
AM:09:18:21/10/2016