بەغدا بڕی 10 ملیار دینار بۆ هەولێر دەنێرێت

بڕیارە حکومەتی عێراق بڕی 10 ملیار دینار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بنێرێت کە ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ ئەنجامدەدەن.

لەمبارەیەوە فازل نەبی، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نووسراومان کردووە بۆ ئەوەی بڕی 10 ملیار دینار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بنێردرێت، گوتیشی "ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدایە".

دەربارەی گەیشتنی پارەکە بۆ هەولێر فازل نەبی گوتی "بڕیارەکە دراوە و پرۆسەی ناردنەکەش کارێکی رۆتیناتە و لەمنزیکانە دەگاتە هەولێر"، ناردنی ئەو بڕە پارەیە لە کاتێکدایە کە لە هەفتەی رابردوو حکومەتی عێراق بڕی 309 ملیار دیناری دیکەی وەكو پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەولێر نارد.



PM:03:36:22/10/2016