ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاری هێرشەکەی کەرکوک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەی چەکدارەکانی داعش ١٠٠ چەکداربوون و لە داقوقەوە دزەیان کردووەو بە ٧ پاس گوێزراونەتەوە بۆ ناو شاری کەرکوک .
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە هاتووە "گروپی تیرۆریستیی داعش له رۆژی ١٥ی ١٠ی ٢٠١٦، پیلانی هێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركوكیان داڕشت،به‌پێی زانیارییه پشتڕاستكراوه‌كان، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نه‌گریسه‌ی داعش، به رێنمایی سه‌ركردایه‌تی باڵای گروپه‌كه، و له‌لایه‌ن (ئه‌بو ئه‌حمه‌د) كه به‌رپرسی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌یه، به‌رنامه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو".
ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕاشیگەیاندووە "نیوه‌شه‌وی٢١ی ١٠ ی ٢٠١٦، (١٠٠) چه‌كداری داعش، له حه‌ویجه‌وه نێردران بۆ سنوری داقوق و له‌وێشه‌وه به حه‌وت پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگری بچوك له کاتژمێر ٣ی به‌ره‌به‌یان، گه‌یه‌ندرانه ناو شاری كه‌ركوك. ئه‌م (١٠٠) چه‌كداره هاوكاریی كرابون بۆ هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك و ئاژانسی زانیاری به‌دواداچونی ورد ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاریان بوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌م په‌لاماره‌دا، چه‌كداره تیرۆریسته‌كان، كه هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بوون له كه‌تیبه ئینغماسی و خۆكوژییه‌كانی داعش، به‌سه‌ر پێنج گروپی (٢٠) كه‌سی دا بۆ داگیركردنی بینای پارێزگاری كه‌ركوك، پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك، شكاندنی زیندانه‌كان و به‌ردانی تیرۆریستانی داعش له كه‌ركوك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فه‌رمانگه ئه‌منی و بینا به‌رزه‌كانی كه‌ركوك دابه‌شكرابوون".
ئاژانسی پاراستن و زانیاری وتووشیەتی "له ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌كانماندا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان په‌كخرا، و (ئه‌بو ئیسلام) ئه‌میری سه‌ربازیی ویلایه‌تی كه‌ركوك و گرنگترین ئه‌ندامی گروپه‌كه و چه‌ندین گه‌وره تیرۆریستی تر، ده‌ستگیركران و ئێستا له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆرن".
ئاماژەی بەوەش کردووە، تەرمی ٤٨ چەکداری داعش لە پزیشکی داد تۆمارکراون و تەرمی ئەوانیش تریش بەهۆی ئەوەی تەقێندراونەتەوە نەماون.
ئەوەشی وتووە، لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە داعش پیلانی ئەنجامدانی کردەوەی "تیرۆرستی" بۆ سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم داڕشتووە، "بەڵام به‌هۆی چاوه‌كراوه‌یی ده‌زگا هه‌واڵگری و هێزه تایبه‌ته‌كان و به‌هاوكاریی خه‌ڵكی دڵسۆز و هاوپه‌یمانان، به‌شێك له‌و پیلانانه په‌كخراون و پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه".
ئاژانسەکە باس لەوە دەکات کە توانراوە کۆنترۆڵی سەرجەم ئەو خاڵانە بکرێت کە داعشی تێدا بوون و ڕێوشوێنی ئەمنیش گیراوەتە بەر بۆ هەر حاڵەتێکی تری لەو شێوەیە.