بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆبوونەوە

ئەمرۆ ئاشتون كارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا گەیشتە هەولێر‌و لەلایەن بارزانییەوە پێشوازیی لێكرا‌و دواتریش كۆبوونەوەیەك لەنێوان هەر دوو لایەن ساز كرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان  لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعوود بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکادا، شەڕی دژ بە تیرۆر و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ و دۆخی ناوچەکە و پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخەنە بەر باسەوە.

دوێنێ شەممە، لە سەردانێکی کتوپڕدا، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)ـدا کۆ بووەوە.



PM:01:31:23/10/2016