زیاتر له‌ یانزه‌ تریلیۆن دینار بۆ پشكی هه‌رێم لە بودجەی عێراق دیاری كرد

پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2017 ی عێراق گه‌یشته‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدا جێگیركراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ یانزه‌ تریلیۆن دیناره‌.

ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق "ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید" ئاشكرای كرد "پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2017 گه‌یشته‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت".

له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستان جێگیركراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ یانزه‌ تریلیۆن دیناره‌.

چه‌ند زانیارییه‌ك به‌ژماره‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2017 ی عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان:

داهاته‌كان 79011421000 حه‌فتاو نۆ ترلیۆن و كه‌سر
خه‌رجیه‌كان 95062262490 نه‌وه‌دو پێنج ترلیۆن و كه‌سر
پشكی هه‌رێمی كوردستان 11605028835 یازده‌ ترلیۆن و كه‌سر
كورت هێنان 21659739790 بیست و یه‌ك ترلیۆن و كه‌سر



PM:03:37:23/10/2016