پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە لەسەر گرنگی هەبوونی زانیاری فریاگوزاری سەرەتایی لە بەركانی جەنگدا، تا لەكاتی بونی برینداریدا پێشەكەشی ئەو كەسی بریندار بكرێت بكرێت.
ڕێنماییە گرنگەكان بۆ فریاگوزاری سەرەتایی:
1- پێویستە كەسی بریندار لە شوێنی شەڕەكە دووربخرێتەوە.
2- بەجۆرێك پاڵبخرێت كە سەری بریندارەكە لەگەڵ جەستەی لە یەك ئاستدا بن، بە مەرجێك بریندارییەكە لە سەرو ملدا نەبێت.
3- گەر برینداری لەسەر و ملدا بێت، لەو كاتەدا دەبێت بریندارەكە بە پێوە بوەستێنرێت یاخود دابنیشێنرێت.
4- هەر کاتێک بریندارەكە هەناسە یاخود دڵی وەستابێت، ئەوا پێویستە هەناسەی دەستكرد و بوژاندنەوەی دڵی بۆ بكرێت.
5- دەبێت شوێنی برینەكە بە پارچەیەك پەڕۆ ببەسترێت یاخود دەستی بخرێتە سەر تا خوێنەكە دەوەستێتەوە، دواتر بگەیەنرێتە نزیكترین نەخۆشخانە تا چارەسەر بكرێت.