وێنە.. شاعێرێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد

پاشنیوەرۆ ئەمرۆ مامۆستا خالید ئاغای حیسامی می ناسراو بە هێدی شاعیری ناوداری كورد لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.

هێدی کەلەناو کۆڕوکۆمەڵی کوردەواریدا زیاتر بەخالید ئاغای حیسامی ناسراوە، لەساڵی 1306ی هەتاوی (1927) لەگوندی شێخاڵی کەلەناوچەی موکریان و لەنێوان بۆکان و مەهاباد هەڵکەوتووە، لەدایک بووەو، هەر لەو گوندەشدا کەمڵکی حاجی محەمەدئاغای باوکی بووەدەبەر خوێندن نراوە.

 دوای تێپەڕکردنی دەورەی خوێندن و گەیشتن بەسەردەمی لاوێتی کەهاوکات بووەدەگەڵ چالاکیی کۆمەڵەی (ژ. ک) و پاشان دامەزرانی کۆماری کوردستان (1946)، وردەوردەهەستی کوردایەتی تێدا پێکدێ و، سەرەڕای ئەوەکەوەک پێشمەرگەیەکی چالاک لەڕووداوەکاندا بەشداری کردووە، وەک شاعیرێکی لاویش بەناسناوی شێواو لەزۆربەی رۆژنامەو گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا شێعری بڵاوکراوەتەوە.

هێدی هەروەها باوکی شاعیری ناودار ناسری حیسامییە.




PM:03:06:27/10/2016