هه‌واڵی شه‌هیدبوونی دكتۆر سلێمان ره‌تده‌كرێتەوە
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی شه‌هیدبوونی، دكتور سلێمان چرۆكا، پسپۆڕی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كۆبڵنز، هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه سایتی "زه‌ر نیوز"ی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت: "دكتۆر سلێمان ماوه‌ی 7 كاتژمێر له نه‌شته‌رگه‌ریدا ماوه‌ته‌وه و ئێستاش له‌ژێر چاودێری چڕدایه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نه‌خۆشخانه‌كه، ته‌نها به‌شێكی مێشكی له كاركه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا دڵی له لێدان نه‌كه‌وتووه و كار ده‌كات.
دكتۆر سلێمان چرۆكا، رۆژی چوارشەممە 26-10-2016، لەكاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێكی چێندراوی داعشدا، لەنێو تونێلێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێ پێشمەرگەكانی، لە گوندی تیسخرابی گەورەی میحوەری باشیک برینداربوو، ئەوكات بە هەلیکۆپتەرێکی تایبەت خێرا گەیه‌ندرایە نەخۆشخانەی هەولێر و دواتر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا.
دکتۆر سلێمان کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەڵمانیا دەژیا، لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کرد، لە زۆربەی میحوەره‌کانی جەنگی دژ بە داعشدا زۆرترین رۆڵی بینیوە لە پووچەڵکردنەوەی مین و تی ئێن تی و بۆمبەکانی داعشدا.
PM:02:15:30/10/2016