دوای چوار رۆژ کۆنگرەو هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی نوێ، ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندی کۆبوونەوەو (کاوە مەحمود)یان وەک سکرتێر لە بری کەمال شاکر، سکرتێری پێشوو هەڵبژارد.
لەدوای راپەرینی ساڵی 30-7-1993 کە حیزبی شیوعی کوردستان دامەزراوە، ئەمە چوارەم جارە سکرتێری نوێ هەڵدەبژێرێت. کاوە مەحمود سکرتێری نوێی هەڵبژێردراو وەزیری رۆشنبیری کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێم بووەو بڕانامەی دکتۆرای هەیە لەبواری ئیسلامی سیاسی‌دا.
لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندی تازە هەڵبژێردراودا، جگە لە هەڵبژاردنی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، ( بابە عەلی ) یشیان وەک جێگری سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژارد.
بەپێی راگەیاندراوی کۆنگرەی حیزبی شیوعی " دوای چوار رۆژ گفتوگۆی ورد و بابەتیانە لەسەر ئەو راپۆرتانەی كە لەلایەن كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان كە وەكو پڕۆژە بۆ بەردەمی كۆنگرە ئامادە كرابوو، حزبی شیوعی كوردستان ئێوارەی 30/31ی تشرینی یەكەمی 2016 سەركەوتوانە كۆتایی بەكارەكانی خۆی هێنا".
هەروەها لەو راگەیەندراوەدا هاتووە"كۆنگرە لەدوا وێستگەی كارەكانی خۆی كۆمیتەی ناوەندی نوێی هەڵبژاردو له نێو، 38 كه‌سایه‌تی 23 یان جێگه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر كردووه بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه مه‌رجی سه‌ره‌كییش بریتی بووه له‌وه‌ی ده‌بێت له 85 ده‌نگ كه‌متر نه‌هێنن، ئەو كەسانەش بریتی بوون له:
ئه‌حمه‌د شێروانی
به‌ره‌ڤان دهۆكی
ئیبراهیم سۆفی (ئه‌بو تارا)
عه‌بدولره‌حمان فارس (ئه‌بو كاروان)
كاوه مه‌حمود
بابا عه‌لی جه‌باری
رێبه‌ر ئامێدی
عوسمان زیندانی
عه‌لی موختار
ماجد حه‌سه‌ن
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د
ئه‌حمه‌د مه‌جید
جه‌وهه‌ر شوكر
هۆشیار عه‌بدولعه‌زیز
نیعمه‌ت مه‌عروف
فه‌خری ئه‌نوه‌ر
سوبحی مه‌هدی
شلێر مەجید
فه‌ریده
شنۆ مەجید
هاژه سلێمان
هیوا عومه‌ر
شوان حەسەن
راگەیاندراوەکەی حیزبی شیوعی ئاوەش ئاشکرا دەکات کە بۆ به‌شی چاودێری ناوه‌ندی حیزبی شیوعی كه‌ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆییه‌و، چاودێری كاره‌كانی ئه‌ندامان و كاره‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌كات، پێنج هاورێ ده‌رچوون، كه‌ئه‌وانیش بریتی بوون له:
دلێر مه‌حمه‌د شه‌ریف (ئاكۆ)
حوسێن ئاڵه‌یی
ئازاد به‌ختیار
هادی كۆڵكه‌نی
ئه‌بو دڵشاد