بە گوێرەی هەواڵێک ڕێکخراوی GIZ کە نوێنەرایەتی حکومەتی ئەڵمانیا دەکات لە هەرێمی
کوردستان هاوکاری مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ماڵپەڕیوە ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتە "حکومەتی
ئەڵمانیا دەیەوێت بە بڕێک پارە هاوکاری ئەو مامۆستایانەی هەرێم بکات کە لە دەرەوەی
شارەکانن و هاتوچۆ دەکات".
هەر بە گوێرەی سەرچاوەکەی ئێن ئاڕتی "وەزارەت ناوی مامۆستایانی
هەرێمی داوەتە نوێنەرایەتییەکە تا بەپێی ئەو هاوکارییە سنوردارە هەیانە هاوکاری
مامۆستایان بکەن".
ئەو ماڵپەڕە بڵاویشی کردوەتەوە "ئەو مامۆستایانەی لە
دەرەوەی شارەکان دەوام دەکەن و ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە دەرەوەی شارن بە پڕێک پارە
هاوکاری دەکرێن".