پێشنیارەكانی مامۆستایانی یەكێتی‌و گۆڕان رەتدەكرێتەوە

لە راگەیەنراوێكدا هەڵمەتی دادپەروەری پیشنیارەكانی هەر دوو لیستی سەوز‌و سەرەم بۆ چارەسەری كێشەی بایكۆتی مامۆستایان رەتدەكاتەوە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

پێشنیارەكانی هەردو لیستی مامۆستایانی سەوز و سەردەم رەت دەكەینەوە

هەردوو لیستی مامۆستایانی سەوزو سەردەم (گۆڕان) 6 پێشنیاریان كردووە , بۆ چارەسەركردنی كێشەی بایكۆتی مامۆستایان . یاداشتەكە خۆی لە 6 خاڵ دەبینێتەوە , لە خالی دوودا داوا كراوە بڕی 25 هەزار دینار لە قوتابیان بسەنرێت  جگە لە مناڵی شەهیدو پێشمەرگە.
ئێمە  ئەم پێشنیارە بە توندی  رەت دەكەینەوە , پێمان وایە ئەركی حكومەتە ژیانی مامۆستایان دابین بكات و  مامۆستایان نا بێت  رازی ,ببنە ئامرازێك بۆ كردنی خوێندن بە پارە, لە كاتێكدا ئەم بڕیارە دەدرێت منداڵی مەسئولانی سیاسی و حكومی و پەرلەمانتاران لە قوتابخانەی تایبەتن و ئەوەی ماوەتەوە  لەو قوتابخانە وێرانانە قوتابیانی هەژارن  , ئێستا لە كاتێكدا رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی هەژاری لە بەرز بونەوەیە  ئەم هەنگاوە زیاتر منداڵی هەژاران دەنێرێتە ماڵەوەو لە خوێندن دایان دەبڕیت .
داواكارین مامۆستایانی سەربەرز پێشنیاری ئەم دوو لیستەی سەوزو نیلیە رەت بكەنەوە, شكۆی كارەكەیان بەم پێشنیارانە نەهێننە   خوارەوە , نەبنە ئامرازێك  بۆ  نەهێشتنی خوێندنی كەرتی گشتی  .

هەڵمەتی دادپەروەری
31-10-2016



PM:02:40:01/11/2016