عه‌بدوڵا عه‌لى محه‌مه‌د ناسراو به (عه‌به) کە یەکێکە لە
کەسایەتییە قسە خۆشەکانی کوردستان و لە ناو خەڵکدا بە "شێت" ناودەبرێت
کۆچی دووایی کرد و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت چوار نەشتەرگەری بۆ
ئەنجامدرا بەڵام ئەمڕۆ کۆچیی دوایی کرد.
د.میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی
تەندروستی سلێمانی بە ماڵپەڕی خەڵکی ڕاگەیاندووە كەمێك پێش ئێستا كەسایەتی بەخشراوی خۆشەویستی
سلێمانی دوای مانەوەی بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە بەردەوام كاكە
عەبە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری ووردا بووە ، تا ئێستا چوار نەشتەرگەریشی بۆ
ئەنجام دراوە، بەردەوامیش تەندروستكاران چاودێریانكردووە، تا ئەوكاتەی گیانی
لەدەستداوە".
عه‌بدوڵا عه‌لى عومه‌ر له به‌روارى 9-9 له شارى
هه‌ڵه‌بجه تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو، له‌و به‌رواره‌وه تا كاتى
گیان له‌ده‌ستدانى له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێرى پزیشكدا بوو به‌هۆى
كاریگه‌رى ڕووداوه‌كه گیانى له‌ده‌ستدا.