وێنە.. گەنجێک دایکی خۆی سەربڕی و چاوەکانی دەرهێنا

میدیاکانی ئوردن بڵاویانکردەوە، لە ڕووداوێکی دەگمەندا کوڕێک دایکی خۆی سەردەبڕێت و چاوەکانی دەردەهێنێت و داواش دەکات بە زووترین کات لە سێدارە بدرێت.
ئەو گەنجە کە ناوی عەمارە چەند جارێک وێنەی خۆی و دایکی بڵاوکردبووە لە فەیسبووک، وەک دوو کەس دەردەکەوتن کە پەیوەندییەکی باشیان هەبێت، بەڵام دواجار دایکی سەربڕی و تا ئێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت ئەو گەنجە مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە و لە ژێر کاریگەری مادەی هۆشبەردا ئەو کارەی کردبێت.
ئەو گەنجە دانیشتووی عەمانی پایتەختی ئوردنەوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەشی سەری دایکی بە تەنیشت خۆیەوە داناوە تا برایەکی گەڕاوتەوە و ئەو کات لە دەستی هەڵدێت و لە ئێستادا دەستگیرکراوە و وتویەتی تاقەتی نییە ٢٠ ساڵ زیندانی بکەن و دواتر ئازادی بکەن، بۆیە لە سێدارەی بدەن باشترە.






AM:09:33:06/11/2016