پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، کە ئێستا هەردوو
هاوسەرۆکەکەی لە زیندانن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕیاری حزبکەیان ڕاگەەیاند و
ئاشکرایانکرد کە سەرجەم چالاکییەکانیان لە پەرلەمانی تورکیا هەڵدەپەسێرن.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک، هەدەپە وەک
کاردانەوەیەک لە بەرامبەر دەستگیركردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ، هاوسەرۆكانی حیزبەكە و
نزیكەی 10 پەرلەمانتارانیان بڕیاریانداوە چالاکییەکانیان هەڵپەسێرن.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە
ماوەی هەفتەیەکە حکومەتی تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی
کوردستان، پەکەکەوە هاوسەرۆکان و چەند پەرلەمانتارێکی هەدەپەی ڕاپێچی زیاندان
کردووە و کە ئەمەش کاردانەوەی نیودەوڵەتی و ناوچەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا.