ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەقە دەستی پێكرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتی بەهاوکاری هێزەكانی هاوپەیمان ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەقەیان دەستپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/11  هێزەکانی سوریای دیموکرات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند، "تەنها هێزەکانی ئێمە بەشداری ئۆپراسیۆنەکەدەبن، و ئۆپراسیۆنەکە لەژێر ناوی (توڕەیی فورات) ئەنجام دەدرێت".

هەروەها ئەوەشیان وت، "سەرجەم ئامادەکارییەکان کۆتاییان هاتووە، و داوا لە هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین هاوکاری لۆجستیمان بکەن بۆ ئۆپراسیۆنەکە".

هەروەها  داوایان لە ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد هاوکاری مرۆیی خەڵکی ناوچەکە بکەن و داواشیان لە هاوڵاتیانی ناوچەکانی ڕەقە کرد هاوکاری هێزەکانیان بکەن.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد، "٣٠ هەزار چەکدار بەشداری ئۆپراسیۆنەکە دەکەن".



PM:02:04:06/11/2016