ڤیدیۆ...ببینە عادل ئیمام لەگەڵ سەرۆك كۆمار چی دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری عادل ئیمام لەلایەن سەرۆك كۆماری تونسەوە مەدالیای نیشتمانی پێدەبەخشرێت. 

بەبۆنەی دیاریكردنی شاری سەفاقسی تونس وەك پایتەختی ڕۆشنبیری عەرەبی و بۆ بەشداری كردن لە فیستیڤاڵەكانی سەفاقس و قەرتاجی سینەمایی وەك میوانی شەرەفمەند، عادل ئیمام سەردانی تونس دەكات و لەلایەن سەرۆكی ئەو وڵاتەوە بەشێوەیەكی فەرمی پێشوازی لێدەكرێت.

لەو سەردانەدا ئیمام لەلایەن باجی قاید سبسی سەرۆكی تونسەوە بانگهێشتی كۆشكی كۆماری كراوە و وەك ڕێزلێنانێك مەدالیای پلەیەكی نیشتمانی تونسی لەلایەن سەرۆكەوە پێبەخشراوە.

لەكاتی بەخشینی میدالیاكەدا سبسی وتەیەكی فەرەنسی بەو هونەرمەندە دەڵێت، ئەویش لەوەڵامدا بەشێوەیەكی گاڵتە ئامێز پێی دەڵێت "لەماڵەوە هەمووان بە فەرەنسی قسە دەكەن، بەڵام بۆ ئەوەی قسە بە من بڵێن".



PM:04:00:07/11/2016