پیاوان یان ژنان زیاتر خەیاڵیان لای سێکسە؟

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی دەروونی کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە تێیدا دەرکەوتووە کە پیاوان زیاتر خەیاڵیان لای سێکسکردنە وەک لە ژنان.

بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوە نوێیە کە لە زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکا ئەنجامدراوە و تێیدا ١٦٣ پیاو ١٢٠ ژن بەشداریان تێیدا کردووە و پرسیاریان لێکراوە لەسەر ئەوەی ڕۆژانە چەند جار بیر لە سێکس کردن دەکەنەوە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئەوە دەردەخات پیاوان لە ژنان زیاتر خەیاڵیان بۆ سێكسکردن دەچێت و هەر پیاوێک لە ڕۆژێکدا ١٨ جار بیر لە سێکس کردن دەکاتەوە، بەڵام ژنان لە ڕۆژێکدا تەنها ١٠ جار بیرلەسێکسکردن دەکەنەوە.





PM:06:52:07/11/2016