ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و میشێلی هاوسەری دواین
پەیامی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا ڕاگەیاند و جارێکی
دیکە داوایان کرد کە هاوڵاتیان دەنگ بە هیلاری بدەن.
باراک ئۆباما لە پەیامێکدا بۆ هاونیشتیمانیانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند
"داواتان لێدەکەم دەنگ بە هیلاری بدەن، ئەو دایکە، ئەو نەنکە، بڕیار بدەن و
بیکەن بە سەرۆکی ئەمریکا.
هەروەها میشێلی هاوسەری ئۆباماش وتی "بە دەنگی ئێوە ڕوبەڕوی ئەو کەسانە دەبنەوە کە دەیانەوێت دابەشمانبکەن و
بمانترسێنن (مەبەستی دۆناڵد ترامپە)".
ڕاشیگەیاند "هاوڵاتیان دەتوانن بە دەنگەکانیان بیسەلمێنن کە
ئەمریکا هەمیشە مەزنبووە و ئەمریکیەکان مەزنترین نەتەوەی سەرزەوین، (ئەمەش
بەرامبەر ئەو وتەیەی دۆناڵد ترەمپە کە دەڵێت بە هەڵبژاردنم مەزنی بۆ ئەمریکا
دەگەڕێنمەوە)".