ئەنجامە سەرەتاییەکان: هیلاری پێش ترامپ کەوت

ئەنجامی سەرەتاییەکان و جیاکراوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاگۆڕانی بەخۆیەوە بینی و هیلاری بە جیاوازییەکی کەم پێش ترامپ کەوت.
ئێستا کاتژمێر ٧:١٠ خولەکە بە کاتی هەرێمی کوردستان و تا ئێستا بە پێی ماڵپەڕی CNNی ئەمریکا هیلاری ١٩٧ دەنگی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردادۆناڵد ترامپ ١٨٦ دەنگی بەدەستهێناوە.
ئەوەی تا ئێستا سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە لە ١٠ ویلایەتە یەکلاکەرەوەکە کە بەناوچەی خۆڵەمێشی ناسراوە، کەئەو ویلایەتانەن کە پێشتر نازانرێت دەنگ بە چ کەسێک دەدەن و لە زۆرینەیدا دۆناڵد تراپم بردوویەتییەوە.
ڕۆژی سێشەممە هەڵبژاردن لە ئەمریکا بە ڕێوەچوو، تا ئێستاش کۆتا ئەنجامی سەرجەم ویلایەتەکان دەرنەکەوتووە، هەر کاندیدێکیش بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک پێویستی بە بەدەستهێنانی دەنگی ٢٧٠ ئەندامی ئەو ئەنجومەنەیە کە هاوڵاتیان دەنگیان پێیداوە.
هەروەها بردنەوەی دۆناڵد ترامپ لە ویلایەتی ئۆهایۆ ئاماژەیەکی گەورەیە بە بردنەوەی هەڵبژاردنەکە.



AM:07:26:09/11/2016