ئەنجامە بەراییەکانی ٤٢ ویلایەت بخوێنەرەوە

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان تا کاتژمێر ٩:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە نزیکبوونەوەیەکی بەرچاوی دۆناڵد ترامپ دەکات بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکان و لە ئێستادا ٢٤٤ دەنگی بەدەستهێناوە.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن کە ماڵپەڕی گۆگڵ و BBC بڵاویانکردووەتەوە ، دۆناڵد ترامپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان توانیویەتی ٢٤٤ دەنگ بە دەستبهێنێت، لە بەرامبەردا هیلاری کلینتن ٢١٥ دەنگی بەدەستهێناوە، کە هەر یەکەیان پێویستیان بە ٢٧٠ دەنگە بۆ ئەوەی ببنە سەرۆک.

ڕۆژی سێشەممە هەڵبژاردن لە ئەمریکا بە ڕێوەچوو، تا ئێستاش کۆتا ئەنجامی سەرجەم ویلایەتەکان دەرنەکەوتووە، هەر کاندیدێکیش بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک پێویستی بە بەدەستهێنانی دەنگی ٢٧٠ ئەندامی ئەو ئەنجومەنەیە کە هاوڵاتیان دەنگیان پێیداوە.

ئەنجامەکان تا ئێستا ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆناڵد ترامپ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا و لە زۆرێک لە شوێنەکانی کە خەڵکی ئەمریکا بۆ چاودێری ئەنجامەکان تێیدا کۆبوونەتەوە، بەشێک لە هەوادارانی هیلاری دەگرین.

ئەو ویلایەتانەی ترامپ بردوویەتییەوە

- ویلایەتی كنتاكی، هەشت ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئیندیانا، 11 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی وێست فێرجینیا، 5 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی تێنیسی، 11 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی میسیسیپی، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئۆکڵاهاما، 7 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ساوت کارۆڵینا، 9 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئەلاباما، 9 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی کانساس، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی نیبراسکا، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ساوت داکۆتا، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی نۆرت داکۆتا، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ویۆمینگ، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی تێکساس، 38 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئاركانساز، شەش كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

- -
ویلایەتی فلۆریدا، 29 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی نۆرت کارۆڵینا، 15 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئەیوا، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-ویلایەتی جۆرجیا، 16 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

ویلایەتی لیویزیانا، 8 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی میسوری،10 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئۆهایۆ، 18 كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

ویلایەتی مۆنتانا، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئایداهۆ، 4 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن


ئەو ویلایەتانەی هیلاری بردوویەتییەوە

- ویلایەتی ڤێرمۆند، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ماساچووستس،11 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی دیلاوەر، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی نیوجێرسی، 14 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ماریلاند، 10 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ساوت کەرۆڵاینا، 9 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئیلینۆی، 20 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی نیویۆرک، 29 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
واشنتن دی سی، 3 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی مەكسیكۆ، پیێنج كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی فێرجینیا، 13 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

ویلایەتی ئایۆوا، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن-

-
ویلایەتی هاوایی، 4 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی كایفۆرنیا، 55 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی کۆلۆرادۆ، 9 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی ئۆریگۆن،7 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-
ویلایەتی واشنتن، 12 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن

-ویلایەتی نیڤادا، 6 ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن



AM:09:01:09/11/2016