وێنە...باوەڕناكەیت دڵسۆز ماوەتی لە تونس كێی بینیوە

خانمە هونەرمەندی كورد دڵسۆز ماوەتی وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە كە لەكاتی بینینی كەسێكی ناسراودا گرتویەتی.

دڵسۆز ماوەتی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی لەكاتی ئامادەبونی لە فیستیڤاڵی قەرتاجی سینەمای لە تونس بڵاودەكاتەوە، كە لەكاتی چاوەڕوانی بینین هونەرمەندێكی گەورەدا گرتویەتی.

دڵسۆز نوسیوێتی "لەو كاتەدا لەچاوەڕوانی هونەرمەندی گەورەی میسر عادل ئیمام خوشحاڵ بوم به بینینی".

ماوەتی بەمەبەستی بەشداری كردن لە فیستیڤاڵی قەرتاجی سینەمایی سەردانی تونسی كردووە، بەو پێیەی لە فیستیڤاڵەكەدا فیلمی مەملەكەتی مێرولەكان نمایش دەكرێت كە خۆی پاڵەوانێتی و عەدنان عوسمان كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.



PM:04:51:09/11/2016