وێنەی ڕووتی ژنەکەی ترامپ بڵاوکرایەوە

بۆ جارێکی دیکە وێنە ڕووتەکانی میلانا ترامپی هاوسەری سێیەمی دۆناڵد ترامپ، کە دەبێتە خانمی یەکەمی ئەمریکا، لە میدیاکانی ئەمریکادا بڵاوکرایەوە و بە مانشێتی گەورە نوسراوە "نامانەوێت وڵاتە گەورەکەمان بەدەست ئەم بێڕەوشتانەوە بێت"

مانێلا ترەمپ لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە فۆتۆشووتێکدا چەند وێنەیەکی ڕووتی گرتووە و لە ئێستاشدا ئەو وێنانە بڵاوکراوەتەوە.

ئەو فۆتۆگرافەرەی وێنەکانی گرتووە دەڵێت "وێنەکانی مانێلا لە ساڵی 1995 لە شاری مانهاتن لە ئەمریکا گیراون"

هەروەها وتوویەتی " مانێلا زۆر باشبوو لە کاتی وێنەگرتنەکەدا و زۆر نەرمونیان بوو لەگەڵم، بۆ یەک ساتیش هەستی بە دوودڵی نەدەکرد لەکاتی وێنەگرتنەکەدا و پێشی ناخۆش نەبوو".

دۆناڵد ترامپ تا ئێستا سێ جار هاوسەرگیری کردووە و ئەمەی دوایشیان لە ساڵی ٢٠٠٥ ناسیویەتی.



PM:08:35:10/11/2016