سبەینێ بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ شەممە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە‌و پرسی مانەوە یان كشانەوە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ بكات.

لەمبارەیەوە جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بە میدیای حیزبەكەی راگەیاند، كۆبونەوەكە كۆبونەوەیەكی ئاساییەو بەپێی دەستوری بزوتنەوەی گۆڕان رێكخراوە.

وتی: لە كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی پرسی مانەوە یان كشانەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بارودۆخی سیاسی هەرێم‌و هەلومەرجی ناوخۆیی بزوتنەوەكەو چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە پەیوەندییە سیاسییەكان‌و رێككەوتنەكان‌و هاوبەشی لە پرۆسەی سیاسی‌و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستاندا.

ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی پێویستی قۆناغەكە بڕیاری پێویست دەدرێت، هەر بڕیارێك بدرێت لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان دەدرێت‌و هەلومەرجی گشتی‌و واقعی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو دەگیرێت..



PM:11:31:11/11/2016