وێنە...شوان عەتوف ئەم نامەیە بۆ ئۆباما دەنێرێت

ئەكتەری ناسراوی كورد شوان عەتوف، نامەیەك بۆ باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا دەنێرێت و بە ترسنۆك ناوی دەبات.

شوان عەتوف لەڕێی پەیجە تایبەتكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، دەقی نامەیەك بڵاودەكاتەوە كە دووساڵ پێش ئێستا بۆ ئۆبامای ناردووە و لەئێستاشدا بەهۆی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، جارێكی دیكە نامەكە بڵاودەكاتەوە.

شوان ئۆباما بە ترسنۆك ناودەبات بەهۆی بێدەنگی بەرامبەر بەوەی لە سوریا ڕوودەدات، بێ هەڵوێستیەكەی بە عەیبە ناودەبات.

دەقی نامەكەی عەتوف بۆ باراك ئۆباما...

لە هونەرمەندێكی كوردەوە ..نامەیەك بۆ :
سەرۆكە ترسنۆكەكە ئۆباما

بەرێز ئۆباما من هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم كە هەرگیز بریاری شەر بدەیت یان تۆ ببیت بە هۆكاری بریار دانی شەر بەڵام گیانەكەم ئەی سەرۆكی زل هێزترین هێزو ووڵاتی دونیا سوریا دەبینیت ..دەیبینیت ترسنۆك؟

من بیرمە كە گەنج بووم هەڵبجەیان كوشت ئەو كات نە سەتەلایت نە كەناڵە ئاسمانیەكان وێنەی عومەری خاوەریان نەگواستەوەو گەورەكەی پێش تۆ ساڵی 1988 (ریكن) ئەوكات ووتی ئەمە كێشە یەكی ناوخۆییە.

ئەی ئیستە چی ئەی ئەمرۆ چی..ئەی سەرۆكی ترسنۆك ئەزانم دبلۆماسیەت (سۆفت پاوەر) بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری هاووڵاتی ئەمریكی و هتد هتد سەرقاڵی كردوی ئەزانم خۆشە ژنەكەت لە ئاهەنگی هوڵیودا خەڵات ئەدات بە فلمێك كە لە سەر غەدرێكی بچوكی خۆتانە..بەڵام ئەی سەرۆكی ترسنۆك ئیتر عەیبە عەیبە دوای ئەمرۆ ئەوەی لە غوگە روی دا تۆ بتوانی لەو كۆشكە سپیەتا رووت رەش نەبێ‌ عەیبە ئیتر پێڵاوەكانت بریقەیان بێت و شەوانە ساڵسا بكەیت لەگەڵ مناڵكانت.

تۆ بە چاو تروكانێ‌ بن لادنت گرت بۆ ئیتر ریگە ئەدەی خۆت و هاورێكانت بترسن رێگە لەم شێرە حیزە نایلۆنیەی سوریا بگرن ..ئاخر ئەی سەرۆكی ترسنۆك بڵێ‌ بە داخڵ بوونی ئێوە لەمە كارەساتاوی ترو ناشرین تر روبدات.دڵنیام ئەی ئۆبامای ترسنۆك ئەم بەیانیە كە بۆینباخە شینەكەت لەبەردەم ئاوێنەكە كردە ملت بەخۆت ووت (ئۆباما..تۆ سەرۆكی زل هێزترین ووڵاتی دونیا..ترسنۆكترین سەرۆكی دونیا)






PM:03:51:13/11/2016