سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه سازی و وزه و بازرگانی و سامانه سروشتیه‌كان ئاشكرای ده‌كات " ده‌ست به‌سه‌ر سێ ته‌نكه‌ری به‌نزینی كولیتی خراپ لە مەرزی باشماخ گیراوه کە مه‌ترسین بۆ دروستبوونی نه‌خۆشی شێر په‌نجه, ئەوەی جێگای سەرنجە وه‌زاره‌تی سامان سروشتیه‌كانیش نووسراو ده‌كاته بێتە هەرێمەوە".
د. غالب محه‌مه‌د عه‌لی سەرۆکی لیژنه‌ی پیشه سازی و وزه و بازرگانی و سامانه سروشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی , به سپی راگەیاند " سێ ته‌نكه‌ری به‌نزین كه كۆمپانیایی گه‌شتی گه‌ردون هاورده‌ی كردوه له ئێرانه‌وه له مه‌رزی "باشماخ" ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا , و 27 ته‌نكه‌ری تریش به‌ڕێوه‌یه ".
وتیشی " هۆكاری ده‌ست به‌سه‌ر گرتنی ئه‌و به‌نزینانه ,ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌ی "beenzen" ی 11 یه، به‌ڵام ده‌بێـت ئه‌و مادده ڕێژه‌كه‌ی 1 كه‌متربێت چونكه ده‌بێته هۆی خراپ بوونی فیلپه‌مپی ئۆتۆمبیل و هۆكاریشه بۆ نه‌خۆشی شێر په‌نجه".
ناوبراو ئاشكراشی كرد " له ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان نووسراوی "6172" كردوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كه ڕێگه بدرێت ئه‌و به‌نزینانه بێته ناو هه‌رێمه‌وه ".